Episodes
Monday Mar 02, 2020
کشانەوەی محەممەد عەللاوی لە پێکهێنانی حکومەت و ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ئیدلب
Monday Mar 02, 2020
Monday Mar 02, 2020
محەممەد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە پێکهێنانی کابینەکەی کشایەوە و رایگەیاند هەندێک لایەن جیددی نەبوون و بەرژەوەندی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی وڵات. سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاندووە دەستیانکردووە بە راوێژکردن بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەت.
گرژییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و تورکیا گەیشتووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و پێکدادانی سەربازی لەنێوان هەردوولا روویداوە. هاوکات تورکیا دەرگای بە رووی کۆچبەراندا کردووەتەوە و ئەوروپا ناڕازییە.
Support the show (https://www.rudaw.net/sorani/onair/radio/programs/program?ProgID=83)
Version: 20240320